Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 16:53

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ساز ده‌کات

کوردستان TV
100%

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٨ نیسانی ٢٠٢١ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌ ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی بۆ تاوتوێكردنی ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ ساز ده‌كات:

ـ خستنەڕووی پرێزنتەیشنێک سەبارەت بە دوا ژمارەکانی پڕۆژەی بودجەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١.

ـ خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی لیژنەی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی لە هەرێم.

ـ خستنەڕووی چەند یاسایەک کە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان ئاراستەی سکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردووە بۆ دەنگدانی کۆتایی و پێشتر ئەم پڕۆژە یاسایانە خراونەتە بەردەم ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران:

١. خستنەڕووی پڕۆژەیاسای (دادگای تاوانکاریی تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق) و هاوپێچەکەی (ڕێساکانی ڕێکار و کۆکردنەوەی بەڵگەکان).

٢. خستنەڕووی پڕۆژەیاسای (بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازیی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو.

٣. خستنەڕووی ڕەشنووسی هەموارکردنی یاساکانی (یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، یاسای بازرگانی) تایبەت بە بابەتی (ناوی بازرگانی و تۆماری بازرگانی).

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.