Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 16:47

ئه‌مڕۆ سه‌رۆک بارزانی له‌باره‌ی 30 ساڵه‌ی یادی راگه‌یاندنی هه‌رێمی نه‌فڕین به‌شداری ئیڤێنتێکی تایبه‌ت ده‌کات

كاتژمێر 5ی ئێواره‌ به‌ كاتی هه‌ولێر له‌رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی 30 ساڵه‌ی یادی راگه‌یاندنی (هه‌رێمی نه‌فڕین) به‌شداری ئیڤێنتێكی تایبه‌ت ده‌كات.

پێشتر به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ واشنتۆن رایگه‌یاندبوو،  شه‌ره‌فمه‌ندم كه‌ رایده‌گه‌یه‌نم سه‌رۆك بارزانی رۆژی 28ـی ئه‌م مانگه‌ به‌شداری ئیڤێنتێكی تایبه‌ت ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ درووستكردنی نوای ئارام بۆ كوردستان.

شایانی باسه‌ ئیڤێنته‌كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ كاتژمێر 10 به‌كاتی واشنتن و كاتژمێر 5ی ئێواره‌ به‌ كاتی هه‌ولێر له‌رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌ریه‌ك له‌ هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان،جه‌یمس به‌یكه‌ر، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا،برێت مه‌كگۆرك، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،فه‌رمانده‌ جۆن ئه‌بیزه‌ید، فه‌رمانده‌ی خانه‌نشینی سوپای ئه‌مریكا،فه‌رمانده‌ جه‌ی گارنه‌ر، فه‌رمانده‌ی خانه‌نشینی سوپای ئه‌مریكا،فه‌رمانده‌ جه‌یمس جۆنس، فه‌رمانده‌ی خانه‌نشینی سوپای ئه‌مریكا،به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌مریكا، به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.