Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 14:21

کازمی: ھەڵسەنگاندنی وەزیر و بەرپرسەکان دەکەین و بڕیاری قورس دەدەین

کوردستان TV
100%

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایگەیاند تیمی لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب بەدرێژایی کات و بەچاودێریمان کارەکانی خۆی دەکات.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا رایگەیاندووە کە چاوەڕوانی راپۆرتی تیمی لێکۆڵینەوە دەکات لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا و تەوای ئەنجامەکانی جێبەجێدەکەن.

کازمی باسی لەوە کردووە کە دەبێت وەزیرەکان کاری مەیدانی بکەن و گوتی: "دەبێت وەزیرەکان لە فەرمانگەکانیان کاری مەیدانی بکەن بۆ چاودێری داواکاری ھاووڵاتییان و چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاسانکاری رێوشوێنەکان،ھەروەھا چاوخشاندنەوە بە رێوشوێنەکانی سەلامەتی لە سەرجەم باڵەخانەکان بکەن.

سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتیشی "ھەڵسەنگاندنی وەزیر و بەرپرسەکان دەکەین و بڕیاری قورس دەدەین، ئامانجمان خزمەتکردنی رۆڵەکانی گەلەکەمان و ڕاستکردنەوەی رەوشەکەیە".

کازمی جەختی لەوەشکردووە کە پێویستە وەزارەتی ناوخۆ بەپێی یاسا و بەتوندی مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکات کە خراپەکاری بەرامبەر ئاسایشی ناوخۆی عێراق دەکەن و ژیانی ھاووڵاتییان دەخەنە مەترسییەوە.

مستەفا کازمی سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە حکوومەتی ئێستا حکوومەتی خزمەتگوزارییە و ئامانجی رکابەریی ھەڵبژاردن نییە بۆ بەدەستھێنانی ئامانجی سیاسی و گوتی "بۆیە خزمەتکردنی ھاووڵاتیی لە پلەی یەکەم و دوایین لەبەرچاوی خۆی داناوە".

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوەشکردەوە کە ریگەنادەن پێگەکانی وەزارەت بکرێن بەسەکۆی ھەڵبژاردنەکان و رایگەیاند "قۆرخکردنی تواناکانی دەوڵەت لەلایەن پاڵێوراوانەوە بەتەواوەتی رەتدەکەمەوە".

مستەفا کازمی ئەوەیشی خستەڕوو کە پێویستە وەزیرەکان پێش ئەوەی بیر لەخۆکاندیدکردن لە ھەڵبژاردنەکاندا بکەنەوە بیر لەوە بکەنەوە کە ئەوان بە مەبەستی خزمەتگوزاری ھاتوون بۆ خزمەتکردنی رۆڵەی گەلەکەمان،نەک بۆ ئامانجی سیاسی،بۆیە نابێت وەزارەتەکانیان بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان قۆرخ بکەن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.