Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 15:41

ڕانیه‌.. به‌هۆی هه‌وره‌ بروسکه‌وه‌ شوانێک گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند:  ئێوارەی ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢١/٤/٢٧ تەرمی گەنجێك بەناوی (ت، ب، ح) لە ڕەگەزی نێر لەدایك بووی ۲۰۰۰ پیشە ڪاسب دانیشتووی گوندی دەڵاڵان سەربەناحیەی سەرڪەپڪان گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە دوای پشتڕاست ڪردنەوەی مردنەڪەی گواسترایەوە پزیشڪی دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێڪاری تەرمی ناوبراو ڕادەستی ڪەس و ڪاری ڪراوە.

ڕاشیگه‌یاند: بە ووتەی ڪەس و ڪاری، ناوبراو لەڪاتی بەخوێڪردنی ئاژەڵەڪانی لە گوندی شێبان بەهۆی هەورە بروسڪەوە گیانی لە دەستداوە. مەلەفی لێڪۆلینەوە بۆ ڕووداوەڪە ڪرایەوە و لێڪۆڵینەوە لە ڕووداوەڪە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەڪان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.