وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی رابردوو به‌مه‌به‌ستی جێ به‌جێ كردنی یاسای چاكسازی به بڕیارێك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری سه‌رجه‌م دوو موچه‌ییه‌كانی راگرت و وه‌كو ئه‌مانات له گه‌نجینه‌كان دانراون .
ڕاشیگه‌یاند: تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی به‌م ڕێكارانه‌ی خواره‌وه بریار له یاسایی بوون و یاسایی نه‌بوونیان ده‌درێت و موچه یاساییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه:-
١- پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان.
٢- راستاندنی یاسایی بوون بۆ دوو موچه‌ی راگیرا‌و لەلایەن فەرمانگەکەی.
٣- ئاراسته‌كردنی نوسراوێك له وه‌زاره‌ت وفه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی بۆ گه‌نجینه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی موچه راگیراوه‌كان له دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه راستەوخۆ خه‌رجده‌كرێت لە لایەن گەنجینەکانەوە وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هۆكارنییه بۆ دواكه‌وتن و راستاندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووچه‌كان. به‌ڵكو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان خۆیان سه‌رپشكن له جێ به‌جێ كردنی ڕێكاره‌كان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی موچه‌كانیان له گه‌نجینه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.