ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢١/٤/٢٧ نیچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له خاتوو ڕیواز فایه‌ق سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان کرد.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخی هه‌رێمی کوردستان و پرۆسه‌ی سیاسی و پێویستیی یه‌کڕیزی و ته‌بایی بۆ تێپه‌ڕاندنی سه‌ختی و قه‌یرانه‌کان تاوتوێ کرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی هاریکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان سه‌رۆکایه‌تییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کرایه‌وه.
دۆخی عێراق به‌گشتی، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.