Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 13:41

هه‌ولێر.. لە چەقی بازاڕی شار 2 تیمی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەخۆڕایی پشکنین بۆ هاووڵاتییان ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ ۲۷ی نیسانی ۲۰۲۱ بەئامادەبوونی هەریەک له‌ (د. سامان حسێن بەرزنجی)وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و(ئومێد خۆشناو)پارێزگاری هەولێر و (د. دلۆڤان محه‌مه‌د فاتیح جه‌لال) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، لەنێو چەقی بازاڕی شاری هەولێر بنکەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەست بەکارەکانی کرد.

دوای سەردانیکردنی ئەو بنکەی کە دانراوە بۆ پشکنینی کۆڕۆنا بۆ هاوڵاتیان لەنزیکەوە پرۆسەی پشکنین و وەرگرتنی سەمپل لەهاونیشتیمانیان بینی و لەگەڵ هاونیشتیمان پشکنینی کۆڕۆنایان ئەنجامدا.

شایەنی باسە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بۆ مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە تەندروستی هاوڵاتیان و دانانی دوو کابینە لەباغی شار و پارکی "سامی عبدالڕحمان" بۆ پشکنینی کۆڕۆنا و دڵنیابوون و بەرچاوڕوونیەک بۆ دڵنیابوون و دەستنیشانکردنی توشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەنێو شوێنە گشتیەکان، بۆ ئەم مەبەستە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد کە هاونیشتیمانیان دەبێت پشکنینی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابوون لەتەندروستی خۆیان و وەرگرتنی ڕێنمایێەکانی خۆپارێزی لەکاتی پشکنین، وەرگرتنەوەی زانیاری دەتوانن لەڕێگەی سەنتەری داتاو زانیاری ئەنجامی پشکنینەکە وەربگرنەوە.

ڕاشیگه‌یاند: دلنیابن لەتەندروستی خۆیان و پاراستنی خانەوادەکانیان لەم ڤایرۆسە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.