Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 10:46

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی بۆ ڕای گشتی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ ڕوونکردنەوەیەکدا بەرێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە بۆ ڕای گشتی ڕایگه‌یاند: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پزیشکێکی میلاکی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە، ھەندێک لێدوان و زانیاری بڵاو کردوەتەوە لە پەیج و ئەکاونت و کەناڵەکانەوە.

ڕاشیگه‌اند: بە ھاووڵاتیان ڕادەگەیەنین کە سەرجەمیان دوورن لە ڕاستیەوە و وەک کاردانەوەیەک ئەیبینین بۆ ھەوڵدان بە مەبەستی چەواشەکردنی ڕای گشتی و بەلاڕێدانی ڕێرەوی لێکۆڵینەوه لەو سکاڵایانەی كە ئێمە كردومانە لە وەزارەتی تەندرووستی و دادگای لێکۆڵینەوەی ھەڵەبجە كە دواتر لەسەر داوای پزیشكی شكاتلێكراو سكاڵاكانی گواستراونەتەوە بۆ دادگاكانی هەولێر.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند:  ئێستا لیژنەکان بە ئەندام بوونی داواكاری گشتی لە لێکۆلینەوەدان و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامی سکاڵاکان و ڕاستیەکان بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.