ووڵاتییان بكه‌ن
له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: ئەمڕۆ سێشەممە (27ی نیسانی2021)، بە مەبەستی بەدواداچوونی ڕەوشی خزمەتگوزاری سنووری شارەوانییەكانی دەوروبەری هەولێر، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد، كە بەرێوەبەری گشتی و سەرۆكی شارەوانییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر بەشداربوون.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایده‌گه‌ێنێت: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وێڕای خستنەڕووی ئامانجی كۆبوونەوەكە كە مەبەست لێی پەرەپێدانی زیاترە بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە سێكتەری شارەوانی لە سنووری پارێزگای هەولێر بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ڕەوشی خزمەتگوزاری و جێبەجێكردنی پرۆژە هەمەجۆرەكانی سێكتەری شارەوانی.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانیدا هاتووه: هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وێڕای جەختكردنەوە لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی سێكتەری شارەوانی، وەك دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و خاوێنكردنەوە و خزمەتگوزاری ئاو و ئاوەڕۆ و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی، هاوكات گرنگیی چاكسازی و كەمكردنەوەی ڕۆتین و ئەنجامدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی خستەڕوو كە دەبێت هەموویان بە یەك تیم كار بۆ ئەو بابەتانە بكەن، پاشان سەرۆكی دامودەزگەكانی شارەوانی راسپارد بۆ پەرەپێدانی ئاستی خزمەتگوزاری لە سەرجەم سێكتەرەكان و بە یەك تیم خزمەتی هاووڵاتییان بكەن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.