مه‌حمود زه‌جراوی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی سائیرون، رایگه‌یاند كه دوورخستنه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستیی له ئه‌ركه‌كه‌ی، په‌یوه‌سته به ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب.
مه‌حمود زه‌جراوی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند كه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نێو نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له میانی ھه‌فته‌ی داھاتوودا راده‌گه‌یه‌ندرێت.
راشیگه‌یاند كه دوورخستنه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستیی له ئه‌ركه‌كه‌ی، په‌یوه‌سته به ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب و گوتی: ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت وه‌زیری ته‌ندروستیی یان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی ره‌سافه یان پارێزگاری به‌غدا له‌و رووداوه كهمتهرخهمیانكردووه، ئه‌وا فراكسیۆنی سائیرون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ھه‌ر سێ كیان له ئهركهكیاندا دوور بخرێنه‌وه.
گوتیشی: پاڵپشتی له‌و لیژنه‌یه ده‌كه‌ین كه سه‌رۆكوه‌زیران، مسته‌فا كازمی بۆ لێكۆڵینه‌وه له كاره‌ساته‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب پێكیھێناوه.
رۆژی 25ی ئه‌م مانگه نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب كه تایبه‌تكرابوو به چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌غدا گڕی تێبه‌ربوو و به‌ھۆیه‌وه 130 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.