Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 23:54

لیڤەرپول و مانچستەریونایتد ڕکابەری یەکتری دەکەن بۆ سوود وەرگرتن لە تواناکانی ئەندریا بێلۆتی ئیتاڵی

کوردستان TV
100%


سەرچاوەكانی دەنگوباسی ئیتاڵیا بڵاویانكردەوە كە هەردوو یانەی لیڤەرپول و مانچستەریونایتد ڕكابەری یەكتری دەكەن بۆ سوود وەرگرتن لە تواناكانی ئەندریا بێلۆتی ئیتاڵی و هێرشبەری یانەی تۆرینۆ لە مێركاتۆی هاوینەی داهاتوودا.
 لەمبارەوە ڕۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرایكرد كە ئیدارەی یانەی لیڤەرپول هەوڵ دەدات بۆ وەرزی داهاتوو هێرشبەرێكی بەتوانا بهێنێتە ڕیزی تیپەكەی، دوای ئەوەی لەم وەرزەدا نەیتوانی هیچ نازناوێك بباتەوە.
 هاوكات یانەی مانچستەریونایتد بەنیازە بێلۆتی بكاتە شوێنگرەوەی ئیدینسۆن كاڤانی ئۆرگوایی كە چاوەڕوان دەكرێت لە كۆتایی ئەم وەرزەدا ڕیزی یانەكە بەجێبهێڵێت.
 بەپێی چەند سەرچاوەیەكی دیكەی دەنگوباس، هەریەك لە یانەكانی ڕۆماو ئەی سیی میلان بە هەمان شێوە هەوڵی گواستنەوەی بێلۆتی تەمەن بیستوحەوت ساڵ دەدەن كە گرێبەستی لەگەڵ تۆرینۆ لە هاوینی ساڵی داهاتوو تەواودەبێت، لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیاو لە كۆی بیستونۆ یاری، بێلۆتی دوازدە گۆڵی بۆ تیپەكەی تۆماركردووەو حەوت پاسی یەكلایی كەرەوەی بە هاوكارانی داوە . 


 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.