Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 18:29

گواردیۆلا هۆکاری یارینەکردنی ئێریک گارسیا لەیاری کۆتایی جامی پیشەگەرانی ئینگلتەرا راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچستەرسیتی هۆكاری یارینەكردنی ئێریك گارسیای هاونیشتیمانیەكەی و بەرگریكاری مان سیتی لە یاری كۆتایی جامی پیشەگەرانی ئینگلتەرا خستەڕوو، دوای ئەوەی سیتی زێنز بە بردنەوەی لە تۆتنهام بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر نازناوی جامی پیشەگەرانی ئینگلتەرای بۆ چوارەم جاری لەسەریەك و هەشتەم جار لە مێژووی خۆی بەدەستهێنا.
 لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، گواردیۆلا ڕایگەیاند كە هۆكاری بەشداری پێنەكردنی ئێریك گارسیا لە یاریەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە یاریزانەكە نزیك بۆتەوە لە جێهێشتنی مان سیتی و پێدەچێت پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا بكات.
 گواردیۆلا گوتیشی، گارسیا یاریزانێكی تایبەتە لای من، حەزم دەكرد پازدە كۆپی وەك ئەوم لە پێكهاتەی تیپەكەم هەبوایە، بەڵام ڕۆیشتنی لە ڕیزی تیپەكەمان نزیك بۆتەوەو پێم وایە دەچێتە ڕیزی بارسێلۆنا، ئەمەش هۆكاری بەشداری نەكردنی بوو لە یاری كۆتایی جامی كاراباو.
 جێگای باسە بارسێلۆنا ماوەیەكی زۆرە هەوڵی گواستنەوەی گارسیای تەمەن بیست ساڵ دەدات و گرێبەستی یاریزانەكەش لەگەڵ مانچستەرسیتی لە كۆتایی ئەم وەرزە تەواودەبێت، بە گوێرەی سەرچاوەكانی دەنگوباسیش، گارسیا لە پەیوەندیكردن بە ڕیزی یانەی بارسێلۆنا نزیك بۆتەوە.
 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.