Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 11:21

راگه‌یاندراوێک له‌ وه‌زاره‌تی کاره‌بای حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: دوێنێ 26ی نیسانی 2021 لە ئەنجامی شەڕی نێوان سوپای توركیا و چەكدارانی پەكەكە لە دەڤەری كانی ماسی، هێڵی 33 كەی ڤی كارەبای (سەرسەنگ - كانی) ماسی زیانی گەورەی بەركەوت، كە بەهۆیەوە كارەبا لەسەر 70 گوندی ناوچەكە بچڕا.


وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه‌: ئەمڕۆ رێكەوتی 27ی نیسانی 2021 بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكە تیمێكی 22 كەسی وەزارەتی كارەبا بە هاوكاری دوو هاووڵاتی رێبەر سەردانی ناوچەكەیان كرد، بەداخەوە لە ئەنجامی تەقینەوەی مین فەرمانبەرێكی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی كارەبای دهۆك و دوو هاووڵاتی رێبەر برینداربوون .


وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات:  وێڕای ئیدانەكردنی ئەم كارەو زیانگەیاندن بە فەرمانبەرانی خزمەتگوزاریی كارەبا، هیوای چاكبوونەوەى خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازین. 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.