Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 11:18

پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی: چەند راوچییەک به‌ ته‌قه‌ رووبه‌ڕووی پۆلیس بوونه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%


 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌: كه‌لە پێناو پاراستن و پارێزگاریکردن لە سامانى ماسى لەئێستادا بەهۆى وەرزى گەرادانان و زۆربوونى ماسى ڕاوکردن بە هەموو جۆرەکانى قەدەغەیە ، بەڵام هەندێک لە هاووڵاتیان بێ گوێدانە ڕێنماییەکان سەرقاڵى ڕاوکردنن .

  له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ بڵاوی كرده‌وه‌: لەو چوارچێوەیەدا لە ئاکامى دەرچوونى  مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى دەربەندیخان بۆسەر  دەریاچەى دەربەندیخان دواى گەڕان و پشکنین دەریاچەکە  چەند ڕاوچیەکیان بەدى کرد کەسەرقاڵى ڕاوکردن بوون بەڵام ڕاوچیەکان  دەست ڕێژى گولە  ئاراستەى مەفرەزەکان دەکەن و ڕووبەڕویان دەبنەوە.د
پۆلیسی دراستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی راشیده‌گه‌ێنێت: دواجار بەهاوکارى هێزەکانى ئاسایشى دەربەندیخان و پۆلیسى خۆجێی پاش ڕووبەڕوبونەوەیەکى زۆر ڕاوچیەکان هەڵاتن هاوکات لە قەراغى دەریاچەکەتوانرا  دەست بگیرێت بەسەر (2) ئۆتۆمبێل و (11) تۆرى راوکردنى ماسى و (١) بەلەم و لەگەڵ  چەند ماسیەکى زیندوو لەتۆرەکان کرانەوە ناو دەریاچەکە  .
راشیده‌گه‌یه‌نن: گەڕان بە دواى تۆمەتباران بەردەوامە و پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کرایەوە ڕادەستى  دادوەر کراوە  بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایى .

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.