Erbil 15°C چوارشەممە 22 ئایار 00:12

سوپای عێراق ده‌ستگیرکردنی 13 تیرۆریستی داعشی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

سوپای عێراق رایگه‌یاند كه‌ 13 تیرۆریستی داعشی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا باكووری عێراق، ده‌ستگیركراون.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ ھاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ھێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانیی پشت به‌ستن به‌ زانیارییه‌كانی ھه‌واڵگریی، زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنیان له‌ ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجامداوه‌ و ھاتووه‌: له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا، 13 تیرۆریستی داعش، ده‌ستگیركراون.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، تیرۆریسته‌ ده‌ستگیركراوه‌كان له‌ به‌ناو سه‌ربازگه‌كانی گشتیی سه‌ربه‌ داعش چه‌كداربوون.

باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ ده‌ستگیركراوه‌كان له‌ میانی وه‌رگرتنی گوته‌كانیاندا، دانیان به‌وه‌داناوه‌ كه‌ چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستییان دژبه‌ ھاووڵاتییان و ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامداوه‌ و باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ تیرۆریسته‌ ده‌ستگیركراوه‌كان ره‌وانه‌ی لایه‌نه‌كانی یاسایی په‌یوه‌ندیدار كراون بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی عادیلانه‌ له‌به‌رامبه‌ریان بگیرێته‌به‌ر.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.