Erbil 15°C چوارشەممە 22 ئایار 05:28

دوو کاروانی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق کرانە ئامانج

کوردستان TV
100%

دوو کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق، کرانە ئامانج.

لەمبارەیەوە میدیاکانی عێراق لە سەرچاوەیەکی ئەمنییان گواستووەتەوە کە دوو بۆمبی چێنراو بە دوو کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتی زیقار، تەقیونەتەوە.

بە گوتەی سەرچاوەکە تەقینەوەکان، زیانیان بە یەکێک لە بارھەڵگرەکانی کاروانەکە گەیاندووە، بەڵام زیانی گیانیان، نەبووە.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکان، رانەگەیاندووە.

ئەمریکا، گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران، بە ئەنجامدانی ئەو جۆرە ھێرشانە تۆمەتبار دەکات.

شایانی باسه‌ لەئێستادا سێ ھەزار سەرباز لە چوارچێوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق بڵاوکراونەتەوە کە لەو ژمارەیە دوو ھەزار و 500 یان سەربازی ئەمریکان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.