دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی پارتی كرێكارانی كوردستان و توركیاوه، تۆڕی كاره‌بای نزیكه‌ی 76 گوند له‌كانی ماسێ له‌ئامێدی له‌سنوری پارێزگای دهۆك پچڕا، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشهمه بەمەبەستی چاككردنەوەی تۆڕی كارەبای ناوچه‌كه ، تیمێك له‌كاره‌بای پارێزگای دهۆك سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كردووه ، له‌كاتی چوونیان تی ئێن تی پێیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه.
له‌لێدوانێكیدا سه‌ربه‌ست سه‌بری به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كانی ماسێ به‌كوردستان تیڤی راگه‌یاند: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تین ئێن به‌تیمی كاره‌با كه‌مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه هاتبوون بۆ ناوچه‌كه به‌هۆیه‌وه سێ كارمه‌ند بریندار ده‌بن .
راشیگه‌یاند بۆ چاره‌سه‌ری خێرای پزیشكی برینداران ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.