رۆسته‌م قاسمی، یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس-ی سه‌ر به‌سوپای پاسداران بۆ كاروباری ئابووری، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كاندید بوونی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی داهاتووی ئێران راگه‌یاند كه بڕیاره له‌مانگی شه‌شدا به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌روه‌ها قاسمی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا بۆچوون و پڕۆگرامی خۆی نمایشكرد ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا توانی سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئێران به‌ده‌ست بێنێ.
هه‌فته‌ی رابردوو رۆسته‌م قاسمی به رووسیای ئه‌لیۆمی راگه‌یاندبوو كه ژماره‌یه‌ك راوێژكاری ئێرانی له یه‌مه‌ن بوونیان هه‌یه و لێدوانه‌كه‌شی له‌تاران كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناو وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، كه لێدوانه‌كه‌ی رۆسته‌می له‌گه‌ڵ واقیع و سیاسه‌تی ئێران له یه‌مه‌ن یه‌ك ناگرێته‌وه.
شایانی باسه رۆسته‌م قاسمی له‌دایك 1964هو پێشتر له 2011 تا 2013 وه‌زیری نه‌وت بووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.