Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 15:56

له‌خولی ئیتاڵیادا ناپۆلی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر تۆرینۆ تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


 له‌میانی ڕكابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی سی و سێیه‌می خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی ناپۆلی سه‌ركه‌وتنی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی تۆرینۆی میوانداری برده‌وه.
 یاریزانانی ناپۆلی له‌ هێرش و فشاره‌كانیان ده‌ستپێشخه‌ربوون و له‌ خوله‌كی یازده‌دا، ناوه‌ڕاستكاری فه‌ڕه‌نسی تیمۆی باكایۆكۆ گۆڵێكی بۆ تیپی میوان تۆماركرد.
 دوای دوو خوله‌كی دیكه‌ش هێرشبه‌ری نێیجیری ڤیكتۆر ئۆسیمێن گۆڵی دووه‌می ناپۆلی به‌ده‌ستهێنا، دواتر یاریزانانی تۆرینۆ هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریانداو چه‌ندین هێرشیان كرده‌ سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یاندا، به‌ڵام سه‌رجه‌م هێرشه‌كانیان بێ ئاكام بوو.
 له‌ خوله‌كی هه‌شتاوحه‌وتیش، ناوبژیوان به‌ كارتی سوور، ڕۆلاندۆ ماندراگۆرای ناوه‌ڕاستكاری تۆرینۆی كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا.
 به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ناپۆلی له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ شه‌ست وشه‌ش خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و تۆرینۆش به‌ سیی و یه‌ك خاڵ له‌ پله‌ی شازده‌می ڕیزبه‌ند دێت .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.