یانه‌ی لاتسیۆ سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له هه‌فته‌ی سی و سێیه‌می خولی ئیتاڵیا به‌ده‌ستهێناو به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ئه‌ی سیی میلانی میوانی برده‌وه.
یاریه‌كه له یاریگای ئۆلۆمپیكۆ له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو، له سه‌ره‌تای ڕووبه‌ڕوو بوونهوهكهو دوو خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ناوبژیوان، ناوه‌ڕاستكاری ئه‌رژه‌نتینی خواكین كۆریا ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ لاتسیۆ تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاویه‌كدا، خواكین كۆریا گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش هێرشه‌كانی لاتسیۆ بۆ سه‌ر گۆڵی میلان درێژه‌ی هه‌بوو، تا له خوله‌كی ههشتاوحهوتدا، شیرۆ ئیمۆبیلی میوانداره‌كانی كرده خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م.
به‌م بردنه‌وه‌ش لاتسیۆ كه یاریه‌كی دواخراوی ماوه، كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده شه‌ستویه‌ك خاڵ، میلانیش دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند‌و به شه‌ستوشه‌ش خاڵ له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ند دێت .
له‌خولی ئیتاڵیادا لاتسیۆ سه‌رکه‌وتنێکی گرنگی به‌سه‌ر میلان تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.