Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:12

له‌پریمه‌رلیگ لیسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر کریستاڵ پاڵاس تۆمارکرد

کوردستان TV
100%

 له‌ هه‌فته‌ی سی و سێیه‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی لیسته‌رسیتی میوانداری یانه‌ی كریستاڵ پالاسی كرد، له‌ئه‌نجامدا،لیسته‌رسیتی به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌.
 له‌ دوازده‌ خوله‌كی ده‌سپێكی یاری كریستاڵ پالاس له‌رێی یاریزان ویڵفرێد زاها بووه‌ خاوه‌ن تاكه‌ گۆڵی یاریه‌كه‌،گێمی یه‌كه‌م به‌ گۆڵێكی بێ وه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كریستاڵ پاڵاس بوو ، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجا یاریزان تیمۆپی كاستانی گۆڵێكی بۆ لیسته‌رسیتی به‌ده‌ست هێناو جیاوازی گۆڵه‌كانی یه‌كسان كرده‌وه‌.
له‌ خوله‌كی هه‌شتای یاریه‌كه‌ لیسته‌رسیتی له‌ ڕێی یاریزان كیڵیچی ئیهیاناچۆ توانی ببێته‌ خاوه‌ن دووه‌م گۆڵی یاریه‌كه‌و سه‌ركه‌وتن .
به‌م  ئه‌نجامه‌ لیسته‌رسیتی توانی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ستوو دوو خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی بمێنێته‌وه‌ .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.