Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 15:06

پاریس سانجێرمان به‌پێکهاته‌یه‌کی تۆکمه‌وه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مانچسته‌ر سیتی

له‌خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا
کوردستان TV
100%


یانەی پاریس سانجێرمان بە پێكهاتەیەكی تۆكمە ئامادەیە بۆ میواندایكردنی یانەی مانچستەرسیتی لە گەڕی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ.یاریەكە كاتژمێر 10 ى سبه‌ی شەو لە یاریگای پارك دی پرانس بەڕێوەدەچێت.
 ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی بڵاوی كردەوە كە هیچ كەموكوڕیەك لە پێكهاتەی پاریس سانجێرمان بەدی ناكرێت، جگە لە یاریزان خوان بێرنات كە لە سەرەتای ئەم وەرزەوە بەهۆی پێكانێكی سەختی ئەژنۆی لە ڕیزی یانە پاریسیەكە دووركەوتۆتەوە.
 هەمان ڕۆژنامە ڕوونیشیكردەوە كە بە پێی پشكنینە پزیشیەكان، ئەو پێكانەی كلیان مباپێ‌ ئەستێرەی لاوی پاریس سانجێرمان لە یاری ئەم دواییەی تیپەكەی لە بەرامبەر یانەی مێتز دووچاری هات پێكانێكی سووكی ماسولكەكانی بوو و پێناچێت لە یاریگاكان دووری بخاتەوە.
 هاوكات پێشبینی دەكرێت ماركینیۆسی كاپتنی پاریس سانجێرمان و عەبدۆ دیالۆی بەرگریكاری تیپەكە بۆ یاریكردن ئامادە بن و بەشداری لە یاری بەرامبەر مان سیتی بكەن .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.