Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 12:34

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات

له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

وابڕیاره‌  ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، دوای دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌ به‌غدا سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆبێته‌وه‌.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ به‌غدا پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی، فوئاد حوسێن و سه‌رۆك كۆماری عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كۆبووه‌وه‌ و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كان و ره‌وشی ناوچه‌كه‌یان كرد.

هه‌ر دوێنێش نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌میانی دیدارێكدا تاوتوێی په‌ره‌پێدان به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌هێزكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان به‌غدا و تاران- یان كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.