ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه وگفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه‌كانی منداڵان و هاووڵاتییانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و خانه‌واده‌كانیان ده‌كات، هاوكات گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پاراستنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و رێزگرتن له به‌ها پیرۆزه ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ ده‌كرێت.
رێواز فایه‌ق حسێن، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی سێیه‌م له‌مادده‌ی 18ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، بڕیایداوه بانگھێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بكات بۆ دانیشتنی ژماره 10ی ئاسایی خولی به‌ھاره‌ی ساڵی سێیه‌م له‌خولی ھه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌رۆی رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 27ی نیسانی 2021.
ھاوكات ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی مادده‌ی 5 و بڕگه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م له مادده‌ی 16و بڕگه‌ی سێیه‌م له مادده‌ی 18 و بڕگه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م له مادده‌ی 20 و مادده‌كانی 47، 48، 52، 54،55، 56 و 57 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیاریداوه كه به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه بریتی بێت له خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی كێشه‌كانی منداڵان و ھاووڵاتییانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و خانه‌واده‌كانیان به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی ھه‌رێمی كوردستان، به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی 66 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كه به واژووی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كراوه، تیایدا ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه بڕگه‌یه‌كی دیكه به ریزبه‌ندیی دووه‌م بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه زیادكراوه كه بریتییه له گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پاراستنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و رێزگرتن له‌به‌ها پیرۆزه ئاینی و كۆمه‌لایه‌تییه‌كان و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.