Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 13:39

ژمارەی گیانلەدەستدانی ڕووداوەکەی نه‌خۆشخانه‌ی (ئیبن خەتیب) گەیشتە 130 کەس

کوردستان TV
100%

كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی رایگه‌یاند: ژمارەی قوربانیانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب بۆ 130 کەس (شەهید) بەرزبوویەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق هاتووه‌، رایگەیاندووە ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی بەغدا گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ 130 کەس.

لە ڕاگەیەندراوێکی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ئاشکراى کرد,وە، بەشێک لەو کەسانەى لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستداوە بەهۆى زۆرى رێژەى سوتاویەکەیانەوە نەناسراونەتەوە.

لە بەشێکى دیکەى راگەیەنراوەکەیدا، کۆمسیۆنى باڵاى مافەکانى مرۆڤى عێراق کۆمەڵێک کەموکوڕى لەو نەخۆشخانەیەدا ئاشکرا کردوە و رایگەیاندو,ە، نەخۆشخانەکە سیستمى ئاگادارکردنەوەى پێشوەختى تێدا نییە، ئەمە جگە لەوەى کەمتەرخەمى بە ئیدارەى نەخۆشخانەکەوە دیارە.

شه‌وی 24ی ئه‌م مانگه‌، بۆری گه‌یاندنی ئۆكسجین له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له‌  باشووری به‌غدا ته‌قییه‌وه‌، تاوه‌كو ئێستا 130 كه‌س به‌هۆی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی (ئیبن خه‌تیب) له‌ به‌غدا گیانیانله‌ده‌ستدا ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.