Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:20

له‌ سۆران بڕێکی زۆر خۆراک و کەل و پەلی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەرداگیرا

کوردستان TV
#7
100%

مامۆستایەکی ئاینی رایگه‌یاند: پێم سەیرە ئەوانەی لە مانگی ڕەمەزاندا خواردنی پیس ده‌فرۆشێته‌ هاووڵات و هاوکات بەڕۆژووش ده‌بێت.

ئەمرۆ بەسەرپەرشتی و چاودێری  قائمقامی قەزای سۆران، تیمی لیژنەی ئابووری سۆران  سەردانی بازارو فرۆشگاکانی خواردەمەنیان کرد،  تیمی لیژنە کە زیاتر ئەو شوێنانەیان بەسەر کردەوە کە خواستی ھاووڵاتیانی لەسەرەو لەبازار زۆر دەفرۆشرێت،

دوای گەران و پشکنین بڕێک خۆراک و کەل و پەلی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەرداگیراو ، و هاوکات بەھۆی نەبوونی سیستەمی تەندروستی و پیسی لەھەندێ شوێنەکانی دروستکردن و فرۆشتنی خواردەمەنی داخران،

ئەو شوێنانەی کە ئەمڕۆش لەلایەن لێژنەوە داخران بێجگە لەوەی هیچ مەرجێکی تەندروستیان نەبوو هاوکات ئەو جۆرە خواردنانەی لەوێش درووست دەکران بە هیچ شێوەیەک بۆ خواردن شیاو نەبوون، ھەر بۆ ئەم مەبەستە ئەمرۆ دوای داخستنی شوێنەکان ، خاوەنەکانیش ئاگادارکرانەوە بۆ کاردانەوەی یاسای لە ئۆفیسی سەرەکی لیژنەی ئابووری.

مامۆستا محه‌مه‌د چۆمانی دەڵێت پێم سەیرە ئەوانەی لە مانگی ڕەمەزاندا خواردنی پیس دەفرۆشنە هاووڵاتی و هاوکات بەڕۆژووش دەبن و داوای نزاش دەکەن، کە لە لای خودای گەورە قبوڵ کراو نییە تۆ لە کاتێک دا بەڕۆژوو دەبێت و خۆراکێکیش ده‌رخواردی خوشک و براکانت بكه‌ی کە تووشی نەخۆشیان بکەی.

ئا/ فەرمان عەلی

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.