Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 15:07

لەسەر دۆخی گەرمیان و چه‌مچه‌ماڵ راپۆرتێک ئاڕاستەی حکومەت دەکرێت

کوردستان TV
#7
100%

بەمەبەستی جێكردنەوەی پێشنیازه‌كانی ئەندامانی پەرلەمان لەو ڕاپۆرتەی كه‌ لەسەر ده‌ڤه‌رى گەرمیان و قه‌زاى چەمچەماڵ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی راسپێردراو بۆ سه‌ردانیكردنى ئه‌و ناوچه‌یه‌ ئامادەكرابوو، كه‌ له‌دانیشتنی ژماره‌ (7)ى ئاسایی رۆژی 2021/4/14، له‌ساڵیادى مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفالدا خوێندرایه‌وه‌.

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/4/26، لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی، بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر كێشەو گرفتەكانی زیندانیانی سیاسی كراو لەلایەن ئەندامانی لیژنەكەوه‌ چەندین راو سەرنج و تێبینی خرانەڕوو و بڕیاردرا لەگەڵ لیژنەی چاکسازی بۆ پێداچوونەوە بەلیستی زیندانیانی سیاسى کۆببنەوە بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان.

لەبەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا تێبینی و سەرنج و خاڵە پێشنیازكراوەكانی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لەڕاپۆرتی لیژنەی ڕاسپێردراوی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بەیادی 33 ساڵەی شاڵاوەكانی ئەنفال جێگه‌یان بۆ كرایەوە.

بڕیاره‌ لەئایندەیەكی نزیكدا لیژنەكە لەڕێگەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانه‌وه‌ تەواوی راپۆرتەكە ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.