Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:26

له‌ هه‌ولێر بڕی 1000 هه‌زار کیلۆ گۆشتی ناته‌ندروست له‌نێوبران

کوردستان TV
#7
100%

بڕی (1000) ھەزار کیلۆ گۆشتی ناتەندروست دەستی بەسەرداگیراو (4) گۆشت فرۆش بەفەرمانی قایمقامی ھەولێر داخران.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامیەتى قەزای ناوەندیى هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی 2021.4.26 لەدرێژەی چاودێری و بەدواداچوونەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، لەگەڵ بەڕێوەبەڕایەتی ڤێتێرنەری ھەولێر، دوای بەدواداچوون و پشکنین لەبازاڕی گەڕەکی فەرمانبەران، پشکنین و بەدواداچوون بۆ  هه‌شت گۆشت فرۆش  ئەنجامدرا، بەھۆی سەربڕینی ئاژەڵ لەبەردەم دوکانەکان و بەدەر لە ڕێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری  ڕاستەوخۆ بەفەرمانی نەبەز عبدالحمید قایمقامی ھەولێر، چوار دوکانی گۆشت فرۆشی داخران، لەگەڵ دەستبەسەر داگرتنی 1000 ھەزار کیلۆ لەگۆشتی جۆراو جۆر و کەلەشی ناتەندروست و بەبێ مۆری سەربڕخانە ، بۆ ئەم مەبەستە ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر کاردانەوەی یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت. 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.