ئه‌مه‌ریكا سێ فرۆكه دیكه‌ی جۆری ئێف سی و پێنجی راده‌ستی سوپای ئیسرائیل كرد.
له راگهیهندراوكدا سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا سێ فرۆكه دیكه‌ی جۆری ئێف سی و پێنجی راده‌ستی ئیسرائیل كرد به‌مه‌ش له‌ئێستادا سوپای ئیسرائیل بووه‌ته خاوه‌ن بیست و حه‌وت فرۆكه‌ی ئێف سی و پێنج.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه كه به پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه پێشتر له نێوان ئۆرشه‌لیم و واشنتۆن واژۆ كراوه، بڕیاره تا كۆتایی ساڵی دووهه‌زار وبیست و چوار، ئه‌مه‌ریكا بیست و سێ فرۆكه‌ی دیكه‌ی جۆری ئێف سی وپێنج راده‌ستی سوپای ئیسرائیل بكات.
به‌مه‌ش سوپای ئیسرائیل به گشتی ده‌بێته خاوه‌ن په‌نجا فرۆكه‌ی جۆری ئێف سی و پێنج، هه‌روه‌ها ئیسرائیل ره‌زامه‌ندی پیشانداوه كه له داهاتوودا ژماره‌یه‌كی دیكه له‌و فرۆكانه‌ی كه به فرۆكه‌ی جه‌نگی شاراوه ناسراون له ئه‌مه‌ریكا بكرێت، به‌ڵام ورده‌كاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.