Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 00:58

عه‌لی عه‌ونی : په‌که‌که‌ بۆته‌ به‌ڵایه‌ک بۆ پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان

کوردستان TV
100%

عەلی عەونی - بەرپرسی لقی هەشتی پ.د.ک لە زاخۆ له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی پ.ک.ک كه‌ چیی لە هەرێمی کوردستان دەوێت؟

حكومه‌تی هه‌رێم له‌ سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ و له‌ شه‌ڕی مان و نه‌مان دایه‌ بۆ پاراستنی ئه‌و خاكه‌و ئه‌و هه‌رێمه‌ ، به‌ڵام هه‌ندێ گروپ به‌ناوی جیاجیا خه‌ریكی ئه‌وه‌ن ده‌ستی وڵاتان بۆ ناو خاكی هه‌ڕێم رابكێشن .

ئه‌مرۆ چیای زناری كێسته‌ به‌هۆی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ بووه‌ هۆی هاتنی سوپای توركیا و بۆردومانكردنی ناوچه‌كه‌.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه‌ پارچه‌یه‌ك له‌ خاكی توركیا ئازاد بكات له‌ باكووری كوردستان ، به‌ڵكو بۆته‌ به‌ڵایه‌ك بۆ باشووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌ حكومه‌تی ئیتیحادیش بێته‌ ده‌نگ هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌موو هه‌وڵه‌ دبلۆماسیه‌كانی خۆی به‌كار بێنێت بۆ دوور خستنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ .

ئاماژه‌شیدا كه‌ نابێت په‌كه‌كه‌ به‌ ئاره‌زووی خۆی سنوور ببه‌زێنێت و ده‌ستی ده‌ره‌كی بێنێته‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

ئێمه‌ش پێویسته‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ بده‌ین هه‌رێمی كوردستان بپارێزین .

پێویسته‌ ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌ چۆن ملكه‌چی یاساكانی توركیا و ئه‌لمانیا و شوێنی دیكه‌نه‌ ، به‌مشێوه‌یه‌ ملكه‌چی یاساكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن و رێزی لێبگرن .

له‌شكری تورك ته‌واوی باكووری كوردستان له‌ ژێر ده‌ستیدایه‌ ، ئایا په‌كه‌كه‌ به‌ چ شێوه‌یه‌ك و له‌ كوێ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنایه‌ .

راشیگه‌یاند كه‌ راسته‌ هه‌رێمی كوردستان جگه‌ له‌ پارتی كه‌س خۆی به‌ خاوه‌نی نازانێت ، ئه‌وه‌ی به‌رگری ناكه‌ن ئه‌وانه‌ن كه‌ خوازیارن شكست به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت و له‌شكری توركیا تا ناو شاره‌كان له‌شكركێشی بكات و حشدی شه‌عبی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان كۆنترۆڵ بكات ، ئه‌وه‌ بیرو بۆچوونی هه‌ندێ پارت و لایه‌نی سیاسی هه‌رێمی كوردستانن كه‌ جێگه‌ی داخه‌ .

پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌نی هه‌رێمی كوردستانه‌ بۆیه‌ هه‌میشه‌ خه‌ڵك بۆ هه‌موو شتێك گله‌یی و گازانده‌ ئاراسته‌ی پارتی ده‌كات .

پارتی له‌ به‌ره‌ی گه‌لی كوردستانه‌ پشتیوانی هیچ ده‌وڵه‌تێك نییه‌ ، با په‌كه‌كه‌ هه‌وڵ نه‌دات پارتی دووچاری شه‌ڕ بكاته‌وه‌ .

پارتی حه‌ز ده‌كات به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ په‌كه‌كه‌ شوێنی خه‌باتی خۆیان بۆ ناوچه‌كانی راسته‌قینه‌ی خۆیان بگوازنه‌وه‌ .

ئایا په‌كه‌كه‌ له‌ شه‌نگال چ ده‌كات ؟ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌له‌ویه‌كان چه‌كدارانی حشد و به‌رژه‌وه‌ندی كۆماری ئیسلامی ئێران كارده‌كه‌ن ، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ره‌ی ئه‌رگه‌نه‌كۆنن به‌ره‌ی سێیه‌میش ئه‌و فه‌قیرو هه‌ژاره‌ی كه‌ له‌ ناو په‌كه‌كه‌دان .

په‌كه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی دانانی عینوانن كه‌ سه‌ر له‌و خه‌ڵكه‌ بشێوێنن كه‌ ئایا په‌كه‌كه‌ چی ده‌وێت .

په‌كه‌كه‌ باس له‌ داگیركردنی عه‌فرین ده‌كات كه‌چی خۆی له‌ناو شه‌نگالدایه‌ و خه‌ڵكی شه‌نگالیش ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌رن ،

له‌وباره‌وه‌ عه‌لی عه‌ونی رایگه‌یاند :

توركیا ویستی عه‌فرین داگیربكات ، په‌كه‌كه‌ش ته‌واوی هاوكاری سوپای توركیای كرد بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته‌ سه‌ر عه‌فرین و داگیری خاكه‌كه‌ی بكات .

له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا عه‌لی عه‌ونی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند : هه‌ڵوێستی پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ له‌ خه‌می كوردستاندا نییه‌ ئه‌وه‌نده‌ له‌ دژی پارتی دایه‌ .

 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا 

 

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.