Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 13:53

بڕگه‌یه‌کى دیکه‌ بۆ به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ ڕۆژی سێشه‌مه‌ زیادکرا

کوردستان TV
100%


ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانى كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌واژۆی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له‌سه‌ره‌و ‌ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه‌، تیایدا ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ كه‌بڕگه‌یه‌كی تر به‌ڕیزبه‌ندیی (دووه‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره‌ (10)ى ئاساییی رۆژی سێشه‌ممه‌ 2021/4/27 زیادكراوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌:
بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانى كوردستان
بابه‌ت/ به‌یاننامه‌
به‌پێی حوكمى خاڵی (چواره‌م)ى مادده‌ى (48) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك به‌ڕیزبه‌ندیی (دووه‌م) بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی ژماره‌ (10)ى رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2021/4/27، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
دووه‌م: گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پاراستنی ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێزگرتن له‌به‌ها پیرۆزه‌ ئاینی و كۆمه‌لایه‌تییه‌كان و ئازادییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.