Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 15:54

کۆمیسیۆن: تا ئێستا یەک ملیۆن و 700 ھەزار دەنگدەر داتاکانیان نوێکردووەتەوە

کوردستان TV
100%


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگدەرانەی کە داتاکانیان نوێکردووەتەوە، کارتی بایۆمەتری تایبەت بە دەنگدانیان پێ دەدرێت.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، جومانە غەلای لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە تا ئێستا یەک ملیۆن و 700 ھەزار دەنگدەر داتاکانیان نوێکردووەتەوە و گوتی:
ئەو دەنگدەرانەی کە داتاکانیان نوێکردووەتەوە، کارتی بایۆمەتری تایبەت بە دەنگدانیان پێ دەدرێت، بۆ ئەوەی بتوانن بەشداری لە ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، بکەن.
جومانە غەلای گوتیشی: تەنھا ئەو دەنگدەرانەی کە کارتی بایۆمەتریان ھەیە، دەتوانن بەشداری لە ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەراندا بکەن.

چاوەڕوان دەکرێت ھەڵبژاردنی پێشوختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت کە تیایدا 25 ملیۆن و 139 ھەزار و 375 دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە پڕۆسەکەدا ھەیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.