له‌راگه‌یاندراوێكدا لێژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌كاری لیژنه‌كه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/4/26، كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تی د.سه‌باح زێباری به‌رێوه‌چوو.
له‌راگه‌یاندراوی لێژنه‌كه‌دا هاتووه: سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆكی لیژنه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار قسه‌ی كردووه سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ڤاكسین ده‌كه‌ن بۆ وڵاتێكی دراوسێ و ئه‌وان ئه‌مجۆره هه‌واڵانه‌یان ڕه‌تكردۆته‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن: كه‌هەر لەكۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو‌و یاداشتانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كرابوون خوێندرانه‌وه‌و كاری پێویستییان له‌سه‌ر كرا‌و وه‌ڵامدرانه‌وه.
لێژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر میكانیزمی پێدانی ڤاكسین به‌هاووڵاتییان و دابه‌شكردنى به‌سه‌ر پارێزگاكان و یه‌كه یٔیدارییه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت بۆ به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی ورد له‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م پێدانی ڤاكسین به‌هاووڵاتییان.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن: لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا لیژنه پێشوازیى له‌ژماره‌یه‌ك له‌پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوای شاری سلێمانی كرد‌و له‌یاداشتێكدا چه‌ند داواكارییه‌كیان خسته به‌رده‌م لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان و لیژنه‌كه‌ش به‌ڵێنیان پێدان كه‌كار له‌سه‌ر یاداشته‌كه‌یان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار قسه بكه‌ن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.