Erbil 29°C ھەینی 20 ئەیلوول 08:55

راپۆرتی دووەمی چاکسازیی لە مووچە رادەستی پەرلەمانی کوردستان کرا

کوردستان TV
100%


ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتی دووه‌می چاكسازی له‌مووچه‌ راده‌ستی په‌رله‌مانی كوردستان كرد . 
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 26 ى 4 ى 2021،  ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای چاکسازیی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتایازاتەکان و خانەنشینی رادەستی پەرلەمان کرد.
پێشتر د.ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان بەده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاندبوو:  راپۆرتی دووەم جیاوازە لە راپۆرتی یەکەم و زیاتر داتا و زانیاری لە بارەی جێبەجێکردنی یاساکە له‌خۆده‌گرێت.

راپۆرتی دووه‌می لێژنه‌كه‌  دوای گەیشتنی بە دەستەی سەرۆکایەتی په‌رله‌مان ، دواتر ده‌درێته‌  لێژنه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و ته‌واوی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی تاتووتوێی راپۆرته‌كه‌ بكرێت له‌دانیشتنی په‌رله‌ماندا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.