Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:12

هونەرمەندی دیاری کوردستان دڵشاد ئه‌حمه‌د بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ دووشه‌مه‌ 26-4-2021 هونەرمەندی دیاری کوردستان، دڵشاد ئەحمەد بە کۆرۆنا لە وڵاتی سوید گیانی لە دەستدا.

دڵشاد ئەحمەد خەڵکی سلێمانییەو دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکان بەشی نواندن بووەو بەشداری سەدان شانۆگەری و کاری هونەری کردووە، لە دوای تەواوکردنی خوێندن چۆتە شاخ وه‌ك پێشمه‌رگه‌ بەردەوام بووە لە تێکۆشان و هونەر.

لە دوای راپەڕینەوە بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەگەڵ چەند هاوڕێییەکی دامەزرێنەر و بەرێوەبەری تەلەفزیۆنی ئازادی لە سلێمانی بووە.

لە ساڵی 1994دا چۆتە دەرەوەی وڵات و لە سوید نیشتەجێ بووە، بەڵام لەوێ و زۆرجاریش لە گەڕانەوەیدا بۆ کوردستان هەمیشە سەرقاڵی کاری هونەری بووەو خزمەتی کەلتووری وڵاتەکەی کردووە.

جگە لە بواری نواندن و دەرهێنانی چەندان بابەتی لە بواری هونەریدا نووسیووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.