سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت: بەردەوامین لە مۆڵەتدان بە پڕۆژەکان و تا ئێستا مۆڵەتمان بە 130 پڕۆژە داوە کە 40%ی پڕۆژەکان لە بواری پیشەسازین، بۆیە بەرنامەی حکوومەتی ھەرێم ئەوەیە کە گرنگی بە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ بدرێت.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، دکتۆر محەمەد شوکری رایدهگهێنێت: دوێنێ یهكشهمه26 ى 4 ى 2021 ، مۆڵەتمان دایە دروستکردنی کارگەیەکی نوێی بەرھەمھێنانی کێک و بیسکویت بە سەرمایەی شەش ملیۆن و500 ھەزار دۆلار. کارگەکە وەبەرھێنەری ناوخۆیی و بیانی بە ھاوبەشی دروستی دەکەن و کارگەیەکی گەورەیە و نزیکەی 10 ھەزار مەتر زەویی بۆ تەرخان کراوە و ئەم ھەفتەیە دەست بە دروستکردنی دەکرێت. بەمەش تا ئێستا 130 مۆڵەتمان داوە کە 40%ی پیشەسازییە.
دکتۆر محەمەد شوکری راشیدهگهێنێت: دەمانەوێت گرنگیی تایبەت بە کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ بدەین، بۆیە ھەرکەسێک داواکاریی بۆ دروستکردنی پرۆژە لە بواری کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزاری پێشکەش بکات قبووڵی دەکەین و ھەموو ئاسانکاریەکیشیان بۆ دەکەین.
باسی لەوەش دهكات: داواکاریی زۆرمان بۆ دێت بۆ پڕۆژە و بەرنامەی حکوومەت و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگیدانە بە کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی و، چونکە ئەو کشتوکاڵە دەبێتە پیشەسازیش، بۆیە گرنگیی تایبەتی پێ دەدەین و بەردەوامیش دەبین تا ئەو کەرتانە دەبووژێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.