Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:06

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: هیچ بڕیارێک دەربارەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان نەدراوە

کوردستان TV
100%

د ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: سەبارەت بە كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان بەناوی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی چەند دەنگۆیەك بڵاوكراوەتەوە كە گوایە وەزارەتی تەندروستی لاری نیە لە كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان.

ڕاشیگه‌یاند:  لێرەوە رایدەگەینین كە هێشتا كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی مەترسیدایە و بڕیارێكی لەم شێوە پێویستی بە هەڵسەنگاندنێكی دروستە و لێژنەی باڵا بڕیاری لەسەر دەدات بۆیە تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك دەربارەی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان نەدراوە و ئەم دەنگۆیانە كە باس لە كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دەكەن پێش ئەوەی ئەنجومەنی باڵا بڕیار لەسەر بدات راست نیە .

د ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ٢٦ ی نیسانی ٢٠٢١

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.