Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:12

ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌.. که‌سێک به‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ کوژرا

شوێنەواری 18 فیشەک بەجەستەیەوە هەیە
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: کاتژمێر ٦:١٠ هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی چوارقوڕنە ئاگادار کران بە بوونی ڕووداوێکی تەقەکردن لە ناحیەی چوارقوڕنە لە گەڕەکی کوردستان، دوای گەیشتنی هێزەکانمان بۆ شوێنی ڕوداوەکە دەرکەوت کە لە ڕوداوەکەدا کەسێک کوژراوە و وە لە شوێنی ڕوداوەکەش ٤٤ قەوانی تەقیوی جۆری چەکی کڵاشنکۆف دۆزراوەتەوە و وەک بەڵگەی تاوان دەستیان بەسەرداگیراوە.

ڕاشیگه‌یاند: کەسەکەش بەناوی (ف،ص،م) لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٣ پ.م دانیشتوی چوارقوڕنە گەڕەکی کوردستان لەبەردەمی ماڵەکەی خۆیان لەلایەن چەند کەسێکەوە لەناو ئۆتۆمبیلێک تەقەی لێکراوە و شوێنەواری ١٨ فیشەک بەجەستەیەوە هەیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری دواتر ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕاشیگه‌یاندووه‌: بەمەبەستی دۆزینەوەی تەقەکەران و دەستگیر کردنیان، هەماهەنگی لەگەڵ بازگەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین کرا. تەقەکەرەکان دوای ئەوەی بە ئۆتۆمبیلی خۆیان ویستیان بە بازگەی ئاسایشی بالیسان بێ وەستان تێپەڕ ببن، تەقەیان لە بازگەکە کردووە و دواتر بە هاوکاری دوو ئۆتۆمبیلی تر ڕادەکەن و ئۆتۆمبیلی سەرەکی کە لە ڕوداوی کوشتنەکە دا بەکاریان هێناوە بەجێ دەمێنێ و ئێستا ئەو ئۆتۆمبیلە لەلایەن بازگەی ناوبراو دەستی بەسەردا گیراوە.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: بەگوێرەی وتەی کەسوکاری کوژراوەکە، کێشەکە ڕووداوێکی کۆمەڵایەتی بووە و هەردوو لایەن خەڵکی هەولێرن، بەڵام کوژراو بۆماوەی چەند ساڵێکە لە چوار قوڕنە دادەنیشێت و بکوژەکانیش دانیشتوی هەولێرن و لە هەولێرەوە هاتوون بۆ کوشتنی کەسەکە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە فەرمانی دەستگیر کردن بۆ تەقەکەرەکان بە پێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێڕاقی دەرچووە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.