Erbil 9°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 20:42

کارۆخ خۆشناو : (به‌جینۆساید)ناساندنى ئه‌رمه‌نیه‌کان له‌ لایه‌ن جۆبایدنه‌وه‌ ، تورکیای زیاتر شه‌رمه‌زار کرد

کوردستان TV
100%

کارۆخ خۆشناو - سەرۆکی ئینستیتیوتی توێژینەوەی ئەمریکی-کوردی له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا رایگه‌یاند

په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا و توركیا هه‌لبه‌زو دابه‌زینی زۆری به‌ سه‌ر هاتووه‌ ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك به‌تایبه‌تی كه‌ توركیا رێگه‌ی نه‌دا بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیك به‌كار بێنێت بۆ رووخاندنی رژێمی به‌عس ، هه‌روه‌ها توركیا له‌ شه‌ری دژ به‌ داعش نه‌هاته‌ ناو ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی كه‌ پێكهێنرا دژ به‌ داعش . هه‌روه‌ها پرسی گرتنی قه‌شه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ ئه‌وه‌ش زیاتر وای كرد كه‌ گرژییه‌كان له‌ نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ زیاتر په‌ره‌ بسێنێت .

ئه‌و بڕیاره‌ی جۆبایدن سه‌باره‌ت به‌ جینۆسایدناساندنی ئه‌رمه‌نه‌كان ئه‌وه‌ش پشتیوانیه‌كی گه‌وره‌ی وڵاتانی جیهانی لێكه‌وته‌وه‌ و بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی توركیا زیاتر گۆشه‌گیر بكات ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات پرسی به‌ ئه‌ندام بوونی توركیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ ده‌دران زیاتر پاش بكه‌وێت .

ئه‌وه‌ی بایدن هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌ ئه‌گه‌ر پشتیوانی جیهانی به‌ دواوه‌ بێت ئه‌وا توركیا زیاتر ئیحراج ده‌بێت .

له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت توركیا له‌ ده‌ست بدات و توركیا بخاته‌ به‌ره‌ی روسیا و چین .

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.