Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 04:41

تیمێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئەو پێشمەرگەیەی بەسەرکردەوە کە بە دوو منداڵی نەخۆشەوە لەسەر شەقام داوای هاوکاری دەکرد

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: لەسەر ڕاسپاردەی نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیمێکی وەزارەتی تەندروستی ئەو پێشمەرگەیەی بەسەرکردەوە کە بە دوو منداڵی نەخۆشەوە لەسەر شەقام داوای هاوکاری دەکرد.

ڕاشیگه‌یاند: دەستبەجێ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی پسپۆڕی بەمەبەستی پشکنین و بەدواداچوونی باری تەندروستی منداڵەکان و دابینکردنی چارەسەری و پێداویستی پزیشکی و هەر ڕێگایەک بۆ گەیشتن بە چارەسەری تەواو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.