Erbil 13°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 18:10

په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌ر کێشه‌کانی منداڵان و هاووڵاتییانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌کات

کوردستان TV
100%


 كارنامه‌ی دانیشتنی رۆژی سێشه‌مه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندرا.
له‌راگه‌یاندراوێكدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆدا بڕیاردرا  به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی نیوه‌ڕۆى ڕۆژی سێشەممە رێكه‌وتی 2021/4/27، به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
* خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی كێشه‌كانى (منداڵان و هاووڵاتییانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و خانه‌واده‌كانیان، به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرى (كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی)ى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی(یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (66) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.

 

شوان عه‌زیز

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.