وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ههرێمی كوردستان، زەماڵەى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لە وڵاتى هیند لە چوارچێوەى پرۆگرامى ئەنجومەنى هیندى بۆ پەیوەندییە کلتورییەکان بۆ مامۆستا و فەرمانبەر و هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان لە بوارەکانى کلتورى هیندى وەک (سەما، مۆسیقا، شانۆ، پەیکەرسازى و زمانە هیندییەکان) بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) ڕادەگەیەنێت.
لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتی خوێندنی باڵا بڵاوی كردهوه: لەو چوارچێوەیەدا هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی هیند هەیە، بەلەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکانە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن، کە دوا کات بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (٣٠/٤/٢٠٢١):
https://www.iccr.gov.in/announcement https://www.iccr.gov.in/.../ICCR-SCHOLARSHIP-MANUAL...
راشیدهگهیهنن: وەزارەت تەنها کار لە سەر هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا دەکات.
1. ماستەر:
- پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.
- دەبێت تەمەنی پێشکەشکار لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت.
- ئاستی توانستی زمانی داواکراو لەبەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە پێویستە پێش پێشکەشکردن، تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
- کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، پێویستە لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ، و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (هیند) دەبێت.
- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تادەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
- دوا کات بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (٣٠/٤/٢٠٢١).
٢. دکتۆرا:
-پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
-پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا پێویستە بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠%) کەمتر نەبێت.
- دەبێت تەمەنی لە (٥٠) ساڵ زیاتر نەبێت.
لهبهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی وهزارهتی خوێندنى باڵادا هاتووه: ئاستی توانستی زمانی داواکراو لەبەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە پێش پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کەداواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
راشیدهگهیهنن: داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
وهزارهت راشیدهگهێنێت: کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
ههروهها راشیدهگهیهنن: کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هیند پشتگیری دارایی دەکرێت، و بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن .
خوێندنی باڵا راشیگهیاندووه: پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ و تەنها لەڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە دەبێت ، لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تادەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
لهكۆتاییدا خوێندنی باڵا رایدهگهێنێت: دوا کات بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە 30-4-2021، ههروهها وهزارهت راشیدهگهێنێت: هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.