ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 25 ى 4 ى 2021، به‌ڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و رایده‌گه‌ێنێت: سبەى دووشەممە ئاسمانى هەرێمى كوردستان بە گشتى نیمچەهەور و هەورى تەواو دەبێت، پێشبینیى بارانبارین لە هەندێ کات بۆ سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەرزەکانى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى كوردستان لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ هه‌یه.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: باران بارینه‌كه سەرەتا بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک ده‌بێت، پاشان بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ده‌بێت، لەگەڵ زیادبوونى خێرایى با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ بۆ زۆربەى ناوچەکان ده‌بێت، کە دەبێتە هۆى کەمبوونەوەى مەوداى بینینى ئاسۆیى و ستوونى.
كه‌شناسی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: خێرایی باى پێشبینیکراو لە نێوان 20 تا 35 كیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەندێ ناوچە بۆ سەرووى 35 كیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا ده‌بێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كه‌شناسیدا هاتووه: ڕۆژى سێشەممه کاریگەریى ئەو بارودۆخە ناسەقامگیرەى کەشى ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت، پێشبینیى بارانبارین له هه‌ندێك كاتدا لە سەنتەرى پارێزگاكانى هەولێر، سلێمانى، دهۆک و هەڵەبجە بەشێوەى نمەباران هەیە، هه‌روه‌ها بارانبارین له ناوچە شاخاوییەکاندا زیاتر ده‌بێت، هه‌وره‌تریشقه‌ش له كاتى بارانباریندا دروست ده‌بێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.