دادوه‌ر شاكر ڕوبه‌یعی تایبه‌ت بۆ كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند: له به‌غدا ڕۆژانه زیاتر له 300 حاڵه‌تی جیابونه‌وه هه‌یه كه‌متر له 100 كه‌س هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن
هه‌روه‌ها روبه‌یعی گوتی :به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه سه‌خته‌ی له عێڕاق و شاره‌كانی هه‌یه، ڕۆژانه ڕێژه‌یه‌كی زۆر حاڵه‌تی جیا بوونه‌وه ته‌نها له دادگاكانی به‌غدا تۆمار ده‌كرێت، ئه‌مه بێجگه له شاره‌كانی دیكه.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان تی ڤی سه‌باره‌ت به هۆكاری زیاد بوونی ڕێژه‌ی جیا بونه‌وه دادوه‌ر شاكر ڕوبه‌یعی گوتی: بارودۆخی سه‌خت له‌عێڕاق و نه‌بوونی شاره‌زایی له ژیان كردن و بێكاری و زیاد بوونی ڕێژه‌ی هه‌ژاری هه‌موو ئه‌مانه هۆكارن بۆ به‌رز بونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی جیا بوونه‌وه.
هاوكات گوتیشی: له قۆناغی ئێستادا ڕه‌گه‌زی نێر له گه‌نجه‌كان به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، زیاتریش هه‌وڵی چوونه ده‌ره‌وه ده‌ده‌ن.
ڕوبه‌یعی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه هه‌ژاری و بێكاری بوونه‌ته هۆكارێك كه ژماره‌یه‌ك له ئافره‌ته‌كان په‌نا بۆ خیانه‌تی خێزانی ببه‌ن له‌به‌رامبه‌ر په‌یدا كردنی بڕێك پاره‌دا.
هه‌روه‌ها نه‌جله سه‌عدون، سه‌رۆكی ڕێكخراوی دایك بۆ داكۆكی له مافی كچان و ژنان گوتی: حكومه‌ت به پله‌ی یه‌كه‌م دێت له به‌رپرسیاری بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌ی گه‌نجان، چونكه كه‌سانێك هه‌ن هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی هیچ داهاتێكی ژیانیان هه‌بێت، دواجار پڕۆسه‌كه ته‌مه‌ن درێژ نابێت و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و جیا بوونه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه،
شایانی باسه به پێی ئاماره‌كان ته‌نها له ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوو له به‌غدا زیاتر له سی هه‌زار حاڵه‌تی جیابونه‌وه تۆمار كراوه ئه‌مه بێجگه له شار‌و شارۆچكه‌كانی دیكه.
ئا/ فه‌رمان عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.