سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە 2021.4.25، لەسەر ڕاسپاردە و بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەپارکی شەهید سامی عبدالرحمن، لەڕێو رەسمێکدا، EJCC/ پارێزگای هەولێر بهههماههنگی و هاوكاری دەزگای خێرخوازی بارزانی و خێرخوازان دەستکرا بە پڕۆسەی هاوکاریکردنی (2800) خزمەتگوزار کە (1300) خزمەتگوزاری شارەوانی و (1500) خزمەتگوزاری تەندرووستی بوون، (5600) سەبەتەی خۆراک دابەشکرا.
لەڕێو رەسمەکەدا کە هەریەک لە عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند: "وەکو پارێزگای هەولێر وێڕای بەرزنرخاندنی ڕۆڵی هەموو ئەوکەسە خێرخواز و کۆمپانیایانەی کەرتی تایبەت و هەموو ئەوکەسانەشی کە لەوبوارەدا هاوکار و هەماهەنگ بوونە بۆ ئەوەی ئەو پێداویستیانە بەسەر ئەو خەڵکە دابەشبکرێت کە پێویستیان پێیەتی، پڕۆۆسەکە بەردەوامە و بە تەنهاش بۆ ناوشاری هەولێر نییە، بەڵکو هەموو گوند و قەزا و ناحیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە، دووبارە وێڕای سوپاسمان بۆ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و خەڵکی خێرخوازی شارەکەمان کەهەمیشە بەبەخشین ناسراون، سوپاسی دەزگای خێرخوازی بارزانی و تیمەکانیان دەکەین کە بەو بەرنامە ڕێک و پێک و شارەزاییەی هەیانە هۆکار و هاوکارێکی سەرەکی تەواوی پڕۆسەکەن".
شایانی باسە، پارێزگای هەولێر و دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هەماهەنگی و هاوکاری خێرخوازانی شاری هەولێر، لەسەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە تاوەکو ئێستا (50,000) پەنجا هەزار سەبەتەی خۆراکی بەسەر دامەزراوە و چین و توێژە هەژار نشینەکانی دابەشکردووە و پڕۆسەکەش بەردەوامە.
دانانی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.