یانه‌ی پاریس سانجێرمان پاڵه‌وانی سێ وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه‌كانی فه‌ڕه‌نسا سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو له هه‌فته‌ی سیی و چواره‌می خوله‌كه‌دا، به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی مێتزی میوانداری برده‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی چوار خولهك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، كلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی لاوی پی ئێس جی گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و خوله‌كێك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه، یاریزان فابیان كۆنتۆنز گۆڵی به‌رامبه‌ری مێتزی به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، پاشان مباپێ گۆڵی دووه‌می خۆی و میوانه‌كانی له خوله‌كی په‌نجاونۆ تۆماركرد.
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش هێرشه‌كانی پاریس سانجێرمان بۆ سه‌ر گۆڵی میوانداره‌كه‌یان درێژه‌ی هه‌بوو، یه‌كێك له هێرشه‌كانیش لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، ماورۆ ئیكاردی ئه‌رژه‌نتینی گۆڵی سێیه‌می تیپه پاریسیه‌كه‌ی له خوله‌كی هه‌شتاونۆ به‌ده‌ستهێنا.
به‌م بردنه‌وه‌ش پاریس سانجێرمان به شێوه‌ی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده حه‌فتاودوو خاڵ، مێتزیش به چلوسێ خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ند مایه‌وه .
له‌خولی فه‌ره‌نسادا پاریس سانجێرمان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر مێتز تۆماکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.