یانه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی هه‌شت وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ چواره‌م جار له ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه شكستی هێناو به گۆڵێك به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ به یانه‌ی ماینزی میوانداری دۆڕا.
یاریه‌كه له‌میانی هه‌فته‌ی سی و یه‌كه‌می بۆندسلیگ بوو، یاریزانانی ماینز له گۆڵ تۆماركردن ده‌ستپێشخه‌ربوون و سێ خوله‌كی دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، جۆناتان بوركارت گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار تۆماركرد، پاشان هێرشبه‌ری سویدی ڕۆبین كایسۆن سوودی له لێدانێكی ڕاسته‌وخۆ وه‌رگرت و گۆڵی دووه‌می ماینزی له خوله‌كی سی و حه‌وت به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێنا.
له دواساته‌كانی یاریشدا، ڕۆبیرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری یانه‌ی باڤاری تاكه گۆڵی تیپه‌كه‌ی له یاریه‌كه تۆماركرد‌و كۆی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه گه‌یانده سی و شه‌ش گۆڵ، سه‌ره‌ڕای دۆڕانی له‌م یاریه‌دا، بایرن به حه‌فتاویه‌ك خاڵ پارێزگاری له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان كرد‌و ماینزیش سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی به‌ده‌ستهێناو كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ند گه‌یانده سیی و چوار خاڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.