شوێنه‌كان له‌خه‌یاڵی مرۆڤدا زاده‌ی فانتازیان، شاره‌كان هێنده دوورن مه‌ودای نێوان ئێمه و شاره‌كان ڕووبه‌ری خه‌یاڵین، گه‌یشتن بهشارهكان ڕزگاربوونه له‌بێمانایی ئێره، ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه له‌كوێوه هات كه‌وا خۆرئاوا شوێنه‌كه بۆ ڕزگاربوونی مرۆڤ؟
هه‌ر چه‌شنه پرسیارێكی له‌م جۆره كاتێك له‌ساته‌وه‌ختێكی به‌رایی ته‌مه‌ن داگیرمان ده‌كات، وابه‌سته‌ی یه‌كه‌م ساته‌وه‌خته‌كانی خه‌ون بینینه، كتێبێك یا فیلمێك به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێی خه‌یاڵه‌وه بفڕین و سه‌فه‌ر بكه‌ین بۆ دوورترین شوێنی دنیا، ئه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ نێو مناڵی، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی لهیادكراوی ته‌مه‌نه، بۆ ڕۆژگارێك كه خه‌ون بینین به پایته‌خته‌كان هێنده فانتازی بوون، كاتێك ده‌چینه ناو شاره‌كان تێده‌گه‌ین، له‌نێوان فانتازیاكانی ئێمه و جوگرافیای شوێن، جیاوازیه‌كی گه‌وره هه‌یه، ئه‌وه ئێمه بووین شاره‌كانمان هێنده جوان كردبوو، ده‌نا شوین چه‌نده هه‌ڵگری مانای ئازادی و جوانی بێت، هێشتا ئه‌و مانا فانتازیه ناخوڵقێنێت كه له‌زهنی ئێمه‌دا بوونی هه‌یه.
ئه‌وه خوێندنه‌وه‌ی كتێب و سه‌یركردنی فیلمه‌كان بوو وای له‌شاره‌كان كرد وێنه‌ی فانتازیمان بۆ بخولقێنن، ده‌نا له‌واقیعدا شوینێك نیه هه‌ڵگری فانتازیا بێت، ده‌بێت خۆمان فریوو نه‌ده‌ین، شاره خه‌یاڵیه‌كان زاده‌ی ناو ئه‌ده‌ب و هونه‌ره، له‌ده‌ره‌وه‌ی بونیاده خه‌یاڵیه‌كه‌ی، شوێن هه‌ڵگری بونیادی جوگرافی خۆیه‌تی، وێناكردنی خۆرئاوا وه‌ك شوێنی خه‌یاڵ په‌یوه‌ست نیه به شوێنه‌وه، به‌ڵكو زاده‌ی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه، ئه‌وه گه‌شه‌سه‌ندنی كولتوور وئازادبوونی فه‌رده، وایكردووه تێكه‌ڵبوونی مرۆڤ به شوێن وێنه‌ی دنیایه‌كی نوێ بخوڵقێنێت، دنیایه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی فیكری توند وتیژی بژیێت.
كاتێك له‌ناو دڵی خۆرئاوا رووبه‌رووی پرسیار ده‌بیته‌وه، شوێن به‌ته‌نیا شتێك نیه، ئه‌وه مرۆڤه وای له‌شوێن كردووه، وه‌ك چۆن بێمانایی ژیان له‌خۆرهه‌ڵات و تراژیدیه به‌رده‌وامه‌كانی، دیسان ئه‌وه مرۆڤه‌كانن بۆ خۆیان شه‌رعیه‌تێكی دواكه‌وتویان بۆ ژیان وێناكردووه، توند‌و تیژی دینی و ئازادنه‌بوونی تاك و به‌رپرسیاربوون له‌یه‌كتری، بنه‌مای وێرانبوونی دنیایه‌كه وایكردووه خۆرهه‌ڵات و دنیای ئێمه وه‌ك دۆزه‌خ ببینرێت، له‌كاتێكدا پێویسته ئه‌و وێنه‌یه بخه‌ینه ئاستی گومانه‌وه‌و بپرسین: كێ ئه‌و دۆزه‌خه‌ی خولقاند؟ چۆن دۆزه‌خ له‌ژیان بكه‌ینه ده‌ره‌وه؟
پرسیاروگومان سه‌ره‌تای كۆتایی هاتنه به‌لۆژیكی به دۆزهخبینین، بۆیه چیتر ناكرێت له‌ترسی وننه‌كردنی شوناسی كۆمه‌ڵایه‌تیمان بێده‌نگی له‌و بیركردنه‌وه‌یه بكه‌ین، كه خولقێنه‌ری تراژیدیایه، ئه‌وه بێمانایی ژیانی ئێمه‌یه له‌خۆرهه‌ڵات وای لهخۆرئاواكردووه، خۆی وه‌ك نمونه‌ی باڵا بخاته ڕوو، ئه‌وه‌ش جه‌نده دنیای ئه‌وانیتر درێژه‌یان پێداوه، به‌ڵام گاڵتهجاریهكهی ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگای كوردی درێژكراوه‌ی ئه‌وان بێت، ئێمه گه‌ر نیشتمان بخه‌ینه ناو گومانه‌وه، ئه‌و گومانه پاككردنه‌وه‌یه‌تی له وێنه‌ی دۆزه‌خ، كه وێنه‌یه‌كی دینی و عه‌ره‌بیه، په‌یوه‌ست نیه به ئێمه‌وه، به‌ڵكو وابه‌سته‌ی عه‌قڵیه‌تی ئه‌ویتری عه‌ره‌بیه، ئه‌و ده‌مه‌ی به پڕۆژه‌ی ستراتیژی ویستمان گۆڕان بخولقێنین، تێده‌گه‌ین نیشتمان چۆن وێنای به‌هه‌شتی بۆ ده‌كه‌ین، ده‌توانین وه‌ك ئه‌ویتری خۆرئاوایی ببینه جێ سه‌رنجی ئه‌وانیتر.
دیاره له‌و نێوه‌نده‌دا پێویسته ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین ئێمه ئه‌ده‌ب و هونهرهكهشمان هه‌ر زاده‌ی ئه‌و دۆخه‌ی كولتووریهمانه، كێشه‌ی كولتووری ئێمه ئه‌وه‌یه نه‌مانتوانیووه كولتوور به‌شداری لهگۆڕانكاریه عهقڵیهكانمان بكات، تێكسته ئه‌ده‌بی و كاره هونه‌ریه‌كانمان دڕیژه‌ی به دۆزه‌خ بینینی كۆمه‌ڵگای كوردیه، بۆیه نهمانتوانییووه ئه‌و وێنه‌یه له‌زهنی مرۆڤی كوردیی بگۆڕین.
نیشتمان له‌ئه‌ده‌بی نوێی ئێمه‌دا چیتر خاكی گه‌وهه‌ر نیه و ئاوی كه‌وسه‌ر نیه، نیشتمان شوێنێكه بۆ نائومێدی مرۆڤی كوردیی، رۆژه به‌راییه‌كانی ڕاپه‌رین سه‌ره‌تای تێگه‌یشتنی ئه‌ده‌بی ئێمه‌یه له‌و نائومێدیه، ئه‌وه لێدانه له‌گه‌شبینی ودڵهڕاوكه خستنه ناو خه‌ونه، كاتێك به‌ختیار عه‌لی له‌دیوانی گوناه وكهرنهڤاڵ ده‌مانخاته به‌رده‌م وێنه‌یه‌كی جیاوازی نیشتمان، دواتر ئه‌و وێنه‌یه له “ئیشكردن لهدارستانهكانی فیرده‌وس و كتێبی پیاو كوژان” تێمانده‌گه‌یه‌نێت، شوێن ئه‌و ڕووبه‌ره جوگرافیه‌ی ئێمه تیایدا ده‌ژین، ڕووبه‌رێك نیه بۆ ژیان، ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێره‌یه، لێره‌وه نیشتمان ده‌بێته شوێنی خائین و پیاوكوژه‌كان، ئه‌و نه‌وه نوێیه كه ئه‌ده‌به‌كه‌ی و ده‌نگی نه‌وه‌كه‌ی رووبه‌ری دۆخێكی تاریكی نێو ژیانی ده‌كاته‌وه، زاده‌ی دۆخه كولتووریهكهی كۆمه‌ڵگای كوردیه، كۆمه‌ڵگایه‌ك كولتوور ناتوانێت به‌شداری له‌به‌ره‌و پێشچوونی بكات، هه‌موو گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك بۆ نیشتیمان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌ر خاكێكی سووتاو، وه‌ك له‌لای شێرزاد حه‌سه‌ن له ڕۆمانی “ته‌می سه‌ر خه‌ره‌ند” هه‌موو گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك ته‌نیا سۆزێكه بۆ ڕابردوو له‌ناو مناڵی كوژراودا، چوونه‌وه‌یه بۆ سه‌ر خاكێكی سووتاو، سرووشتی كوژراو له‌لای شێرزاد حه‌سه‌ن و شێركۆ بێكه‌س وێنه‌یه‌كی دیاری ئه‌ده‌بی نوێی ئێمه پێكدێنێت، سرووشتێك گه‌ر لای شاعیرێكی وه‌ك گۆران مانای جوانی بگرێته خۆی و بكه‌وێته ستایشكردنی، به‌لام له‌لای شێرزاد سروشتێكی كوژراوه به‌هۆی دۆخی سیاسی له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كیتریش كولتوور هۆكارێكیتری ئه‌و مه‌رگه‌یه، چونكه نایه‌وێت به‌سه‌ر خۆیدا بكرێته‌وه، وه‌ك له چیرۆكی “تێكئاڵان” سه‌ره‌نجام دوو عاشقه‌كه ده‌گه‌ڕینه‌وه دڵی سرووشت، ئه‌و بێئومێدیه وابه‌سته‌ی داخرانی كولتووریه، وه‌ك چۆن له‌لای شێركۆ له “ده‌ربه‌ندی په‌پووله” خودی سرووشت خۆی كوژراوه، بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌ی شێركۆ بۆ نیشتیمان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناو سرووشتی كوژراو.
ئه‌وه ته‌نیا شیعر و ڕۆمان نین وێنای نیشتمان له‌و فۆڕمه ده‌خه‌نه ڕوو، فیلمی “ساتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان” ی به‌همه‌نی قوبادی وێنه‌یه‌كی تری شوێنه وه‌ك ڕووبه‌ری نائومێدی مرۆڤ، جیتر ئومێد خاڵێك نیه ئێمه لێی بڕۆینه ناو ژیان، به‌ڵكو ئه‌وه ئازار وكارهساتهكانن، خه‌ونی ئێمه لهژیاندۆستیهوه ده‌گۆڕن بۆ خه‌ونی مانه‌وه له‌ژیان، ئه‌وه‌ی هه‌یه خه‌ون نیه، به‌ڵكو هه‌وڵێكه بۆ نه‌مردن، دووباره‌كردنه‌وه‌ی هاوارێكیتری دڵداری شاعیره بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س به‌ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه نه‌ڵێت مردووین، به‌ڵكو زیندووین، به‌ڵام به‌ڕاست ئێمه زیندووین؟ ئاخۆ جێهێشتنی نیشتمان هه‌ڵه‌یه‌كه و گه‌نجان پێی هه‌ڵده‌ستن؟ له‌كاتێكدا نیشتمان وێنه‌یه‌كی نێو كولتوری ئێمه‌یه بۆ جێهێشتن، ئه‌وه‌ش ده‌رگا لهنووسینیتر و قوڵبونه‌وه ده‌كاته‌وه كه بچینه نێو بابه‌تی تره‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌داهاتوودا سه‌ر له‌نوێ بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ری، تاوه‌كو له‌وێنه‌ی نائومێدێكهوه سه‌یری ئومێدێك بكه‌ین له‌ده‌ره‌وه‌ی ناشوێن.
به‌بێ تاریكردنی وێنه‌ی ئومێد سه‌خته بتوانین خه‌ون ببینین، ئه‌وه‌ی ئێمه له‌به‌رده‌م نائومێدی ڕاده‌گرێت، ئه‌و وێنه‌یه نیه، بۆچی سه‌ریاسی سوبحده‌م له‌دواهه‌مین هه‌ناری دونیا وه‌ك نه‌وه‌یه‌ك نه‌ك هه‌ر خاكه‌كه‌ی سوتاوه، به‌ڵكو خۆشی سوتاوه‌دا ڕامانبگرێت، به‌ڵكو ئه‌و پرسیاره‌ی گرنگر ئه‌وه‌یه، ئایا ئێمه وه‌ك موزه‌فه‌ری سوبحده‌م له‌ده‌ریادا ڕووداوه‌كان ده‌گێڕینه‌وه، نیشتمان جێدێلین و ڕووه‌و ده‌ریا هه‌نگاو ده‌نێین، ئه‌وانه‌ی له‌وێ ده‌مێننه‌وه كێن؟ ئاخۆ ئێمه ئه‌ده‌بێكمان هه‌یه وێنه‌ی نیشتمان وه‌ك شوێنی ئومێد بخاته ڕوو؟ كاتێك باس له‌ئومێد ده‌كه‌ین، قسه‌مان له ئومێده وه‌ك خه‌ونی مرۆڤ، نه‌وه‌ك فریودانی مرۆڤ بێت، به‌وه‌ی جوانی نیشتمان به ئاستێكه له‌ده‌ره‌وه‌ی ستایش ناتوانین شتێكیتری لێ بكه‌ین.
كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌ده‌بی ئێمه وێنه‌یه‌كی بۆ نیشتمان خسته ڕوو، ڕووبه‌رێكی بۆ ئومێد نه‌هێشته‌وه، ئه‌و نائومێدیه وایكرد “جوگرافیای شوین ببێت به منداڵدانی ئه‌ده‌بی نا‌ئومێد.
نیهاد جامی/ پۆڵه‌ندا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.