مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بهبۆنهی 16 ساڵ بهسهر دامهزراندنی پارتی چاكسازی توركمان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی سهرۆك و ئهندامانی مهكتهبی سیاسی و سهركردایهتی ئهو پارته دهكات.
دهقی پهیامهكهی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان:
پەیامی مەكتەبی سیاسی پارتی بەبۆنەی(١٦)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی چاكسازی توركمانی
بەڕێز/ عەبدولقادر بازرگان سەرۆکی پارتی چاكسازی توركمان
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی چاکسازی تورکمانی
بەبۆنەی(١٦)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و تەواوی ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین و، هیوای بەردەوامیی و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین لە كار و چالاكیەكانتان.
ئێمە كاتێك ئەو یادەتان پیرۆز دەكەین، كار و خەبات و تێكۆشانی پارتەکەتان بەرز دەنرخێنین بۆ زیاتر قووڵبوونەوەی گیانی برایەتی و پێكەوەژیانی نێو پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردستانیی و تەبایی و یەكڕیزی گشت هێز و لایەنە سیاسیەكان لەپێناو پاراستن و برەودان بە ئەزموونی هەرێم و رەوشی ئارام و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان.
ئومێدەوارین بە هەموو لایەك بتوانین ئەو هاوپەیمانیەتیە پتەوتر و بەهێزتر بكەین و درێژە بەخەبات و تێكۆشانی هاوبەش بدەین بۆ قوڵتركردنەوەی گیانی بەیەكەوە ژیان و گەیشتن بە ئامانجە رەواكانمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن..
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٥ـی نیسانی ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.