Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:58

له‌لالیگادا ریاڵ مه‌درید 2 خاڵی گرنگی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


 
له‌میانی  به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانی گه‌ڕی 32 خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، شه‌وی رابردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌سه‌ر یاریگای خۆی دوو خاڵی گرینگی له‌ ده‌ستداو له‌گه‌ل ریاڵ  بێتسی میوانی به‌بێ تۆمار كردنی گۆل یه‌كسان بوون .
 یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لفریدۆ دی ستیڤانۆ له‌ مه‌درید به‌رێوه‌ چوو ، یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ به‌ درێژایی ماوه‌ی یاری كردن له‌ هێرش بردن بۆ سه‌ر گۆلی یه‌كتری به‌رده‌وام بوون و چه‌ند هه‌لێكی گۆل تۆمار كردن له‌یاریه‌كه‌دا ره‌خسا به‌لام هیچ كام له‌ یاریزانان نه‌یان توانی گۆل تۆمار بكه‌ن و سه‌ره‌نجام یاریه‌كه‌ به‌بێ گۆل كۆتایی پێ هات و هه‌ریانه‌یه‌و به‌ خالێكی یاریه‌كه‌ رازی بوون.
 ریاڵ مه‌درید هه‌شته‌م یاریه‌ له‌م وه‌رزه‌ تووشی یه‌كسان بوون ده‌بێت و كۆی خاڵه‌كانیشی له‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ حه‌فتاو یه‌ك خال به‌رزبۆوه‌ ، یانه‌ی ریاڵ  بێتسیش هه‌شته‌م به‌رامبه‌ر بونی له‌م وه‌رزه‌ به‌ده‌ست هێناو په‌نجا خالی هه‌یه‌و له‌ پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی دێت .
  


                                                 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.